تورکیا لە چوار مانگدا ٢٠ رۆژنامەنووس بە ٥٨ ساڵ حکومدراون

‌

بەپێی راپۆرتێکی مافی مرۆڤ لە چوار مانگی ساڵی ٢٠٢١ دا لە تورکیا ٢٠١٣ رۆژنامەنووس دادگایی کراون، ٢٠ رۆژنامەنووس بە زیندانیکردن حوکمدراون کە کۆی حوکمەکەیان ٥٧ ساڵ و ١٠ مانگە، هەروەها لە راپۆرتەکەدا هاتووە لە کۆتایی نیساندا زیاتر لە ٦٨ رۆژنامەنووس زیندانیکراون.

بەپێی راپۆرتیExpression Interrupt  کە سەر بە p24   کە چاودێری مافەکانی میدیاکاران و رۆژنامەنووسانی تورکیا دەکات ئاماژە بۆ ئەوە دەکات لە چوار مانگی رابردوودا ٢١٣ رۆژنامەنووسی دادگاییی کراون، ٢٠ رۆژنامەنووسیان بە ٥٧ ساڵ و ١٠ مانگ زیندانی حکومدراون،  لە کۆتایی نیساندا زیاتر لە ٦٨ رۆژنامەنووس لە زینداندا بوون.

راپۆرتەکە باس لەوە دەکات کە هەرچەندە سەرۆکی تورکیا ئۆردوغان رایگەیاند کە ساڵی ٢٠٢١ ساڵی " ریفۆرم " و راگەیاندنێکی بۆ چاککردنی دۆخی مافی مرۆڤ راگەیاند، بەڵام ئەو پەرەسەندنە دراماتیکیانەی روویانداوە لە تورکیا هیچ باشبوونێکی لە دۆخەکەدا بەدیناکرێت.



ئه‌م بابه‌ته 1004 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:51:18/09/2021