لە شاری دهۆك كەسوكاری رۆژنامەنووسو چالاکوانە دەستگیركراوان داوای بەهاناوەچوون دەكەن
كەسوكاری دەستگیركراوانی دهۆك و بادینان رایدەگەیەنن" لە ئێستادا ١٧ كەس لەو دەستگیركراوانە شوێنیان دیار نییە".
لە راگەیەندراوێكدا کەسوکاری دەستگیرکراوەکانی پارێزگای دهۆک ئاماژەیان بەوەکردووە" ماوهی زیاتر لە دوو مانگە و بەدیاریکراوی لە رێككهوتی ١٣ی ٨ی ٢٠٢٠ وه تا یٔهمرۆ، پارتی دیموكراتی كوردستان له ڕێگای دهزگا یٔهمنییهكانی پارێزگای دهۆك له ههوڵێكی نادیموكراسی و دهرهوهی چوارچێوهی یاسا كارپێكراوهكان به دهیان هاوڵاتی، چالاكوان، مامۆستا و ڕۆژنامهنووس و هاوڵاتی ناڕازی سنوری پارێزگای دهۆكی دەڕفێنێت و دهستگیردەکات".
دەشڵێن" بەپێی یٔەو یٔامارەی لامانه ژمارهیان دەستگیرکراوەکان زیاتر لەو ماوەیەدا (٢٨٠) كهس بوو، زۆربەیان دوای بەڵێننامەی ژوری بێدەنگبونیان (تعهد) لەژێر هەڕەشەی و یٔەشکەنجەی دەزگا یٔەمنیەکان یٔازاد بون، بەڵام هێشتا (١٧) کەس ماون و شوێنیان دیار نیە، بەپێی سەرچاوەی نافەرمی لە سەری ڕەشن لە سەلاحەدین".
دەقی ڕاگەیەندراوەکە:
تکایە فریای بادینان و کەسوکارەکانمان کەون
بۆ بەڕێز/ رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و کومەڵگای مەدەنی
ماوهی زیاتر لە دوو مانگە و بەدیریکراوی لە رێككهوتی ١٣-٨-٢٠٢٠ وه تا یٔهمرۆ، پارتی دیموكراتی كوردستان له ڕێگای دهزگا یٔهمنییهكانی پارێزگای دهۆك له ههوڵێكی نادیموكراسی و دهرهوهی چوارچێوهی یاسا كارپێكراوهكان به دهیان هاوڵاتی، چالاكوان، مامۆستا و ڕۆژنامهنووس و هاوڵاتی ناڕازی سنوری پارێزگای دهۆكی دە ڕفێنێت و دهستگیردەکات، كه بەپێی یٔەو یٔامارەی لامانه ژمارهیان دەستگیرکراوەکان زیاتر لەو موەیەدا (280) كهس بوو، زۆربەیان دوای بەڵێنامەی زوری بێدەنگبونیان (تعهد) لەژێر هەڕەشەی و یٔەشکەنجەی دەزگایٔەمنیەکان یٔازادبونە، بەڵام هێشتا (١٧) کەس ماون و شوێنیان دیار نیە، بەپێ سەرچاوەی نافەرمی لە سەری ڕەشن لە سەلاحەدین.
لە چەند خالێکدا مەترسی پرۆسەیە دەخەینە ڕوو.
یهكهم: یٔهم پرۆسهی ڕهشبگیرییە لەبەر زیادبونی دەنگی ناڕازیە لە پارێزگای دهۆک، چونکە مۆچە دوادەکەوێت و خزمەتگوزاری باشنیە و دوخی یٔازادی خرابە، هەروەها بێ بڕیاری دادگا (ڕۆژنامهنووس، چالاكوان، مامۆستایان) بهشێوازێكی دڕندانه دهستبهسهركراون، بەتایبەتی شێوازی ڕفاندنی مامۆستا (شڤان سەعید) لەبەر چاوی پێنج مناڵ دۆخی سایکولۆجی سێ کچەکەی ناجێگیرە، لەکاتێکدا بێ ههبوونی هیچ تاوانێك و تهنانهت بهشداری خۆپیشاندانیش نهبوونه و ڕێگهش نادرێت كهسوكار و پارێزهران چاوپێكهوتن لهگهڵ زیندانیكراوهكان یٔهنجام بدهن، بۆیه یٔهمه مەبەستی سیاسی لە پشتە بۆ بێدەنگکردنی دەنگی ناڕازی مەدەنیانە، یٔەمە مهترسییه بۆ سهر پرۆسهی دیموكراسی له پارێزگای دهۆك و ههرێمی كوردستان به گشتی.
دووهم: لە ڕووی یاساییەوە لەهەرێم یاسای ژمارە (١١)ی خۆپیشاندان و یاسای (٣٥) ڕۆژنامەگەری هەیە و لە دەستوری عیراقیشدا مادەی ٣٨ مافی خۆپشاندان و ڕای جیاواز هەیە، بەڵام دەزگا یٔەمنیەکان بە پێ یاسای جیاوازی عیراقی کە وەستێنراون خەلک دەڕفێنێت تومەتی مەترسیداری بێ بنەمانە وەکو پەکەکە و تێکدانی یٔارامی دەخاتە پاڵ چاڵاکوانان، هەروەها یٔەنجومەنی یٔاسایشی هەرێمی کوردستان بە بڕیاری حزبی و دور لە یاسا و دامەزراویبون خەلک دەستگیردەکات، چونکە یٔەو یٔەنجومەنە لە پێنج یٔەندام پێکدێت، لە بەیاننامەیەکدا لە رێککەوتی ٢٦/١٠/٢٠٢٠ بەیاننامەیەکی تێکەڵ و مەتاتی بڵاوکردووە کە بەناڕاستەوخۆ چاڵاکوانان بەتێکدان و تیرۆر تومەتبار دەکات و ڕای گشتی و بیانی چەواشەدەکات، سێ یٔەندامی دیکەی یٔەنجومەنەکەش لە هەمان ڕۆژدا یٔەو بەیاننامەی لە لایەن دوو یٔەندامی پارتیەوە بەناوی یٔەنجومەنی یٔاسایشی هەرێم دەرچۆە ڕەتدەکەنەوە و یٔاگادار نین و بە سیاسی دەزانن و لایەنەکانی دیکەش لەنێو حکومەتی هەرێم بێجگە لە پرتی و یٔۆپۆزسیۆنیش دژی یٔەم هەوڵەن.
سێیەم: گومان دەکەین یٔەم چاڵاکوان و ڕۆژنامەنۆسانە یٔەشکەنجەدرابێن و لەژێر هەڕەشە یٔیفادە و یٔعتیرافی خراپ پێ بنۆسن (چونکە پێشتر لەم ماوەیەشدا خەلک یٔەشکەنجەدرا)، بێ بڕیاری دادگا موبایل و کەلوپەلی خێزانی دەستگیرکراوەکان و یٔایپادی خوێندنی مناڵەکانیان بردویانن، بە وێنەی خێزانی و تایبەتی خۆیان هەڕەشە لە دەستگیرکراوان دەکرێت، یٔەم پرۆسەیەی دەستگیرکردنی خەلکی ناڕازی بەردەوامە، بە ڕێگێریکردنیش لە دەربڕینی مەدەنی و یاسایی یٔوتۆماتیکی خەڵک بیر لە ڕێگای توندوتیژ دەکات چونکە پێکهاتە سۆسیۆلۆژی یٔەو ناوچەیە عەشاییریە، یٔەمەش مەترسیدارە و دەستەڵات خۆی بەرپرسیارە.
لهبهر یٔهو خاڵانەی یٔاماژەمان پێکرد، داواكارین و تكایه ههر چی زووه ههوڵی جدی بدرێت دهستبهسهركراوهكان یٔازاد بكرێن و یٔهم پرۆسهیهی مەترسیدارە بوهستنێرێت، چونكه مهترسی لهسهر پرۆسهی دیموكراسی ههرێمی كوردستان ههیه.
لیستی یەکەم:
- ناوی دهستگیركراوه مەدەنیەكانی پارێزگای دهۆك:
شێروان شێروانی (ڕۆژنامەڤان).. دهۆک ٧/١٠/٢٠٢٠
شڤان سەعید بەرۆشکی (مامۆستا و چاڵاکڤان).. دهۆک ٢٢/١٠/٢٠٢٠
گوهدار زێباری (ڕۆژنامەڤان).. یٔاکرێ ٢٢/١٠/٢٠٢٠
یٔەیاز کەرەم (ڕۆژنامەڤان) .. دهۆک ٢٢/١٠/٢٠٢٠
هاریوان عیسا (چاڵاکڤان).. سێمێل ٢٢/١٠/٢٠٢٠
بەدەل بەرواری (چالاكڤان) - دهوك ١٨/٨/٢٠٢٠
یٔومێد بەروشكی (چالاكڤان) - دهوك ١٨/٨/٢٠٢٠
لیستی دووەم:
- ناوی گروپێکی چاڵاکوانی سیاسی مەدەنی پارێزگای دهۆك:
مەسعود شنگالی (مامۆستا) دهۆک ٣٠/٨/٢٠٢٠
سلێمان کمال هاریکی (مامۆستا) یٔاکرێ ٦/٩/٢٠٢٠
سلێمان موسا زێباری (چاڵاکڤان) ٦/٩/٢٠٢٠
ساڵح عەبدولجەبار (مامۆستا) شێلادزێ ٢٠/٨/٢٠٢٠
جەمال خەلیل سندی (مامۆستایێ زانکۆیێ) زاخۆ.. ٤/٩/٢٠٢٠
بەندەوار یٔەیوب رەشید (چاڵاکڤان) .. دهۆک ٤/٩/٢٠٢٠
پەهلەوان عادل بناڤی (چاڵاکڤان) .. دهۆک ٤/٩/٢٠٢٠
کارکەر عەباس عەلی روستینکی (چاڵاکڤان).. دهۆک ٤/٩/٢٠٢٠
وەڵات گەودا (چاڵاکڤان) .. زاخۆ ٩/٩/٢٠٢٠
دکتور عامر (مامۆستا) .. دهۆک
٭ لەبەر بەردەوامی پرۆسەکە پێمان وایە ژمارەی زیندانیان زیاترن، بەڵام یٔەمە ناوی بەشێک لە دەستگیرکراوە ناسراوەکان بون.
کەسوکارانانی دەستگیرکراوەکانی پارێزگای دهۆک.
ئهم بابهته 816
جار خوێنراوهتهوه
PM:12:04:18/09/2021