رۆژنامەنووس ئومێد بەرۆشكی ئازادكرا
شەوی 22-2-2022 رۆژنامەنووس ئومێد بەرۆشكی دوای تەواوكردنی ماوەی سزاكەی، لەشاری دهۆك ئازادكرا.
كامەران عوسمان، لە رێكخراوی ئاشتی جیهانی بە (سپی میدیا)ی راگەیاند، شەوی 22-2-2022 ئومێد بەرۆشكی ئازادكراوە كە لە مانگی 8ی 2020ەوە دەستگیركرابوو، هەرچەندە دەبوو رۆژی 22-2-2022 ئازاد بكرێت، بەڵام بەهۆی بوونی داوایەكی دیكەشەوە لەسەری، شەوی 22-2 ئازادكرا.
ئومێد بەرۆشكی بە گشتی حەوت داوای یاسایی لەسەر بوو، دەستگیركردنی ئەم رۆژنامەنووسەش لەچوارچێوەی دەستگیركردنی ژمارەیەك رۆژنامەنووس و چالاكوانی مەدەنی بوو لەناوچەی بادینان.
ئهم بابهته 344
جار خوێنراوهتهوه
PM:06:57:23/02/2022