لە بارەی پاشەکشەی دۆخی ئازادیەوە راگەیاندنی یەکگرتوو و رێکخراوی جاسەنە هاوڕان
لە کۆبوونەوەیەکدا لە نێوان وەفدی ناوەندی ڕاگەیاندنی سلێمانی-هەڵەبجەی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان و رێکخراوی جاسەنە، هەردوولا هاوڕابوون لە بارەی پاشەکشەی ئازادی راگەیاندن و بیرو ڕا لە هەرێمی کوردستان.
پاشنیوەڕۆی چوارشەممە ٣٠ ی ئەیلولی ٢٠٢٦ وەفدێكی ناوەندی ڕاگەیاندنی سلێمانی-هەڵەبجەی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان، سەردانی (رێكخراوی جاسەنە) و راگەیاندنی ( سپی )یان کرد.
لە کۆبوونەوەیەکدا هەردوولا جگە لە خراپی دۆخی ئازادی و ئەو پاشەکشەیەی هەرێم تیایدا دەژی، هاوکات هاوڕابوون کە دەسەڵاتی سیاسی لە هەرێمی کوردستاندا بەرەو داخرانێکی بەرچاو هەنگاو دەنێت، لە بواری کاری رۆژنامەگەری و پێدانی زانیاری لەلایەن دەزگا حکومی و حزبییەکانەوە.
لە بەشێکی تری کۆبوونەوەکدا جەختکرایەوە کە پێویستە داکۆکی لە ئازادی راگەیاندن و لە نێویشیاندا سۆسیال میدیا بکرێت کە سۆسیال میدیا تاکە چەکێکە بەدەست هاوڵاتی و گرووپە بچووکەکانەوە ماوەتەوە، بەرامبەر میدیا زەبەلاح و ژمارە زۆرەکانی هەردوو حزبی دەسەڵاتدار. هەردوولا کۆکیش بوون لە بارەی چاککردنی گوتاری میدیای و لە نێویشیاندا لە سۆسیال میدیادا.
کۆبوونەوەکە لەسەر یاسای قهدهغهكردنی خراپ بهكارهێنانی ئامێرهكانی پهیوهندی كردن له ههرێمی كوردستان وەستاون کە مامەڵەی دەسەڵات لەگەڵ ئەم یاسایەدا هەندێکجار بەکاردەهێنرێت بۆ کەمکردنەوەی ئازادی میدیا.
وەفدی راگەیاندنی سلێمانی – هەڵەبجەی یەکگرتوو پێکهاتبوون لە فەهمي حمه توفيق، سامان حمه كريم، فاطمه توفيق، ئاكو هۆرێنی، ئیبراهیم ئیسماعیل، هەرچی رێکخراوی جاسەنەیە پێکهاتبوون لە ژیمان عەبدولرەحمان، کامل عومەر، نامۆ مەجید، شوان محەمەد.
ئهم بابهته 104
جار خوێنراوهتهوه
AM:12:10:01/10/2026