ئێن ئارتی: هێرشكرایە سەر تیمەكانمان لە قەزای خەبات
كەناڵی ئێن ئارتی رایدەگەیەنێت، دوای مووشەكبارانی قەزای خەبات، تیمەكانیان ویستویانە روماڵی رووداوەكە بكەن، بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە هێرشكراوەتە سەریان.
سایتی كەناڵی ئێن ئاڕ تی بڵاویكردەوە، هێزە ئەمنییەكان لە قەزای خەبات لە سنوری پارێزگای هەولێر، هەریەك لە ئومێد چۆمانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی و نەجمەدین سدیقی وێنەگرییان دەستگیر كردووە و دوای ئەوەی لێكۆڵینەوەیان لەگەڵ كردوون و هاردی كامێرەكەیان فۆڕمات كردووە و ئازادیان كردوون.
هەر بەپێی هەواڵەكە، هێزە ئەمنییەكان بە توندترین شێوە نەجمەدین سدیقی وێنەگرییان ئەشكەنجەداوە و برینداربووە و وتویەتی "ئاسایشی قەزای خەبات هەریەك لە ئومێد چۆمانی و نەجمەدین سدیقیان بۆ شوێنكی نادیار بردووە".
وەك لە هەواڵەكەدا هاتووە "تیمی ئێن ئاڕ تی سەرقاڵی رووماڵكردنی هێرشە موشەكییەكانی سەر ناحیەی رزگاری لە قەزای خەبات بوون، كاتێك هێزو ئەمنییەكان دەستگیرییان كردوون".
ئهم بابهته 440
جار خوێنراوهتهوه
AM:01:38:02/05/2022