سزای 5 سزادراوی بادینان 60% كەمكرایەوە



بە فەرمانی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان سزای پێنج سزادراوی ناوچەی بادینان 60% كەمكرایەوە.

بەشدار حەسەن، سەرۆكی تیمی پارێزەرانی خۆبەخشی سزادراوانی  بادینان رایگەیاند، مەرسومەكەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان بڕیاری لێخۆشبوون نییە، بەڵام بڕیاری سوك كردنی سزاكەیە بە رێژەی 60%.

مانگی شوباتی ساڵی رابردوو بە تۆمەتی "تێكدانی ئاسایشی نیشتمانی" هەریەكە لە شێروان شێروانی، ئەیاز كەرەم، گوهدار حەمەدەمین، هاریوان عیسا و شڤان سەعیدی بە یەكی شەش ساڵ زیندانیكردن سزادا، پێشتریش ئومێد بەرۆشكی كە سزادراوێكی بادینان بوو، دوای مانەوەی ساڵێك و حەوت مانگ لە زیندان، ئازادكرا.




ئه‌م بابه‌ته 320 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:10:07:23/02/2022